کەلەپوور لە شیعری نوێی کوردیدا: خوێندنەوەی بەرهەمی کاکەی فەللاح بە نموونە
(ندگان)پدیدآور
قادر کریم, فرهاد
نوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
کەلەپووری نهتهوهیی هەمیشە سەرچاوەیەکی گرنگ بووە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونى شاعیرانی نوێی کورد. ئەمەش لەو باوەڕەیانەوە سەرچاوەىگرتووە کە لە دووتوێی کەلەپووردا کۆمەڵێک لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و فیکری و سیاسی و تەنانەت پەروەردەیی گەلی کورد ڕەنگیداوەتەوە و ئەو زانیاریانەش ڕەگێکی قووڵیان لە ناو گەلدا داکوتاوە و بە زمانێکی سادە دەربڕاون و شەقڵی نهتهوهییان وەرگرتووە. کاکەى فەللاحیش وەکوو یەکێک لە شاعیرە نوێخوازەکان لە گرنگیی ئەم سامانە نەتەوەییە گەیشتووە و هەوڵیداوە بەپێی پێویستی پەیام و تاقیکردنەوە شیعرییەکانی سوود لە بهشە جیاوازەکانی کەلەپوور (پەندی پێشینان، ئەفسانە، شیعر، داستان و گۆرانی، چیرۆک، دابونەریت و هتد) وەربگرێت و لە ڕێگەیانەوە سەردەمەکەى خۆی بە ڕابردووەوە گرێبدات و ئەو ڕاستییە بەرجەستەبکاتهوه که ئێستا ئهڵقەى پێکەوە گرێدانی ڕابردوو و ئایندەیە. بۆ ئەم مەبەستە، بە پێویستمان زانی لەم توێژینەوەیەماندا، کە لە ژێر ناوی «کەلەپوور لە شیعرى نوێی کوردیدا: شیعرەکانی کاکەى فەللاح بە نموونە»ـیە، ههوڵبدەین چۆنێتی و چەندێتیی مامەڵەکردنى شاعیر لەگەڵ کەلەپووری نهتهوهییدا دەستنیشان بکەین.
کلید واژگان
کەلەپوورى نهتهوهییکاکەى فەللاح
شیعری نوێی کوردی
پەندی پێشینان
ئەفسانە
شیعری فولکلۆریک
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2020-08-221399-06-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
استاد ادبیات کردی، دانشگاەگرمیان، کلار، کردستان عراقشاپا
2645-36572717-0039



