هه‌ڵوێست له ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی‌دا: خوێندنەوەی شیعری کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی به نموونه
(ندگان)پدیدآور
کریم حمید, هیرشحسین قادر, سرحد
نوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
کامه‌ران موکری و فه‌ڕوخی یه‌زدی وه‌ک دوو له شاعیره دیار و به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و کوردی و شاعیرگه‌لێکی دەروەست و خاوه‌ن‌هه‌ڵوێست، هه‌میشه شیعره‌کانیان له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگادا بووه و ویستوویانه له ڕێی قه‌ڵه‌مه‌که‌یانه‌وه ده‌رد و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی پیشان بده‌ن. ئه‌وان وێڕای ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌یان بۆ هه‌ڵوێست‌نواندن دژ به سته‌م و نادادییه‌کان به‌کار خستووه، خه‌ڵکیشیان دژ به زوڵم و سته‌م و بێدادییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و ئاینییه‌کان هان‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی کاته‌وه به‌ته‌واوی هاوسه‌رده‌می یەکتر نه‌بوون، بەڵام به روونی دیاره که که‌شوهه‌وای ژیانیان له جوغڕافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می نێوان شه‌ڕی جیهانی یەکه‌م و دووهه‌مدا زۆر وێک چووه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ڕووی ئه‌ده‌بی به‌راوردکارییه‌وه شیاو و جێی سه‌رنجه. بیر و سۆزی به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یەکی پته‌و و به هێز، هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات بۆ به‌رده‌نگ و به تایبه‌ت چینه ژێرده‌سته‌کان، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی بێ پێچوپه‌نا له‌گه‌ڵ ناڕێکیی کرده‌وه و خه‌یانه‌ته‌کانی که‌سایه‌تییه سیاسی و حکوومییه‌کان، به‌رنگاری و گازنده دژ به ده‌ستتێوه‌ردانی هێز و هزره بیانییه‌که‌ن له ناوخۆی وڵات و به‌رنگاری و هێرشکردنه‌سه‌ر فێڵبازی و چه‌وتیی که‌سایه‌تییه ئایینیه‌کان یان ئه‌و که‌سانه‌ی به ناوی ئایین به‌هره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و خاڵانه‌ن که به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش، وێنه‌یەکی زه‌ق و به‌رچاو له هه‌ڵوێستدار بوون و سۆزی گشتگیری هونه‌ری و بیری قووڵی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ردووک نووسه‌ردا وه‌ده‌رده‌خات. به‌راوردکاریی بۆچوونی ئه‌و دوو نووسه‌ره سه‌باره‌ت به ئایین و چه‌مکه ئایینیه‌کان، ده‌رخه‌ری جیاوازییه‌کی ورده له نیگایان بۆ دین؛ گه‌رچی خودی ئایین وه‌ک چه‌مکێک و پێگه‌یێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بگره مێژوویی بۆ نزیککردنه‌وه و ڕێکخستنه‌وه‌ی چینه‌کان له شیعری فه‌ڕوخی یه‌زدیدا ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌ڵام دین، به‌و شێوه‌یه له به‌رهه‌مه‌کانی مۆکریدا ده‌رنه‌که‌وتووه و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی نه‌رێنیشی پێنه‌کراوه.
کلید واژگان
هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بیئه‌ده‌بی به‌راوردکارانه
فه‌ڕوخی یه‌زدی
کامه‌ران موکری
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2020-08-221399-06-01
ناشر
پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
دانشجوی دکتری زبان و ادبیات فارسی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایراناداره آموزش و پرورش گرمیان، کەلار، کردستان عراق
شاپا
2645-36572717-0039



