مەولەوی و نالی وەکوو هێمای دوو شێوازی جیاواز: هەڵسەنگاندنێکی ئەدەبی
(ندگان)پدیدآور
محمدپور, محمد عادل
نوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
هەڵسەنگاندنیی ئەدەبیی نێوان دوو ڕەوت یان دوو نەریتی شیعری یان دوو شاعیری خاوەن شێواز، بەستێنەیەکە بۆ ناسین و ناساندنی مۆتیفە جیاواز و هاوچەشنەکانیان. لەم وتارەدا دوو ڕێبازی شیعری کوردی خراونەتە بەر باس و شەنوکەوکردن. لە سووچە ڕوانینێکەوە لە سەر وێنای دووبارەبوونەوەی مۆرکە ئەدەبییەکانی شیعری گۆران، زمانحاڵی درێژهەناسەیی پرۆسەی مێژوویی ئەم ڕەوتە، داکۆکی کراوە. لە لایەکی دیکەشەوە، قابیلیەتەکانی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کرمانجیی ناوەڕاست کە لە سەردەمێکی تایبەتدا، بە تەنیا (بڕوا بە خۆتەوەری) و بە بێگەنجینەی دەوڵەمەندی ئەدەبیی پێش خۆی، بەڵکوو لە ناو فەرهەنگێکی هەژار و زمانێکی دیالێکتدا، سەری هەڵداوە و درەوشاوەتەوە؛ نرخێندراوە. مەولەوی تاوەگۆزی و نالی شارەزووری، بە دوو هەناسە و کیانی ئەدەبیی و کاریگەریی جیاوازەوە، هەر یەک بە چەشنێک، هێمای ئەم دوو ڕەوتە ئەدەبییە هەژمار دەکرێن. لەم پێناوەدا هەوڵدراوە لەسەر جیاوازیی ئەدەبی و کاریگەرییەکانی ئەم دوو شاعیرە لە سەر شاعیرانی سەردەم و پاش سەردەم بکۆڵدرێتەوە و خاڵی پێگەیشتنی ئەم جیاوازییەش لە ڕیفۆرم و هەوڵە نوێخوازییەکانی عەبدۆڵڵا گۆراندا نیشان بدرێت. ئەم شاعێرە نوێخوازە لە پێکهاتەی فۆرم، کێش، مووسیقای شیعری عەرووزی و شێوەی دەربڕینی قوتابخانەی ئەدەبیی نالی لادەدات و بە دیاردەیەکی دەرەکی دەزانێت و دەگەڕێتەوە بۆ فۆرم، کێشی بڕگەیی و ڕوونبێژی و ڕەوانبێژیی مەولەوی و سەرجەم نەریتی ئەدەبیی گۆران و دەبێتە هۆی وەرچەرخانی نوێکردنەوەی شیعری کلاسیکی کوردیی ناوەندی.
کلید واژگان
نالیمەولەوی
شێوازناسی
شیعری کوردی
بادانەوەی گۆران
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2020-08-221399-06-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
دبیر ادبیات فارسی، آموزش و پرورش، مریوان، ایرانشاپا
2645-36572717-0039



