گۆڕانی ناسروشتیی زمانی کوردی و بۆنی نامۆیی: خەسارناسیی پەرەسەندنی هەڵە زمانییەکان لە زاری ناوەندییدا
(ندگان)پدیدآور
میکائیلی, حسیننوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
زمانی کوردی وەک هەموو زمانێکی تر پێویستە بۆ مانەوە و گەشەکردن بگۆڕدرێ و دانوستانی لەگەڵ زمانانی تردا هەبێ، بەڵام هەر گۆڕانێک لە زماندا درێژەی گۆڕانە سروشتییەکەی نییە و پەسند ناکرێ. زمانی شێواوی نووسین و قسەکردنی ئەمڕۆ ـ بێجگە لە نموونەی ئاوارتە ـ دەرەنجامی کەمتەرخەمی و خەمساردی ئاخێوەرانی کوردی و بەتایبەت خوێندەوارەکانمانە. هەڵەزمانییەکانی کوردی بە هۆگەلی جۆراوجۆر وەک نەبوونی فێرکاری و خوێندنەوەی فەرمیی و دروست، کەمئەزموونیی وەرگێڕان و شێوەی وەرگێڕانی قەرزی، شێواویی زمانی میدیاکان و هتد وەدی هاتوون و تا دێ، ڕوو لە زیادبوونن. ئەم وتارە لەمەڕ خەسارناسی ئەو هەڵەزمانییانە دەدوێ وا بە هۆی ناشارەزایی وەرگێڕان و هۆگەلی تر هاتوونەتە نێو زاری ناوەندیی (زاراوەی موکریانی) کوردییە. نووسراوەی بەر دەست، توێژینەوەیەکی چۆنێتییانە (کەیفی)یە و بە شێوەی تیۆریک و وەسفی داڕێژراوە و بێجگە لە هێنانەوەی چەند نموونە لە چەشن و جۆرەکانی هەڵەی ڕێزمانی، لە نێوەنێوەی دەق و کۆتایی وتارەکەدا ڕێکارگەلی بەرگری و خۆلادان لەو هەڵانە ئاماژەی پێکراوە. ئاکامی تاوتوێکردنی باسەکە دەریدەخا کە گۆڕین و دەسکاریی ناشارەزایانەی سینتاکسی کوردی، لە چاو قەرزکردنی وشەی بیانی، زەرەری زیاترە و زمان بەرەو نەمان دەبا.
کلید واژگان
زمانی کوردیزاری ناوەندیی
هەڵەی زمانی
وەرگێڕان
وەرگێڕانی قەرزی
شماره نشریه
2تاریخ نشر
2023-02-201401-12-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
گروه زبان و ادبیات فارسی، واحد بوکان، دانشگاه آزاد اسلامی، بوکان، ایران.شاپا
2645-36572717-0039