لێکدانەوەی بەستێن لە دەقی شیعریدا: بەراوردی بەرهەمی شێرکۆ بێکەس و ئەحمەد شاملوو بە نموونە
(ندگان)پدیدآور
رﺋوف, لقمانخدر, هاشم
نوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
ئەم لێکۆڵینەوەیە کارکردنە لە سەر کۆنتێکستی دەقی شیعری. بەو پێیەی کۆنتێکست بریتییە لەو ڕێڕەوەی کە بە هۆی ڕێکەوتن لە نێوان قسەکەر و گوێگردا دەبێتە هۆکار بۆ ئاشکراکردنی مانای وشەکان، یان ژینگەیەکی زمانەوانییە و بە وشە و دەستەواژە و ڕستە دەورە دراوە؛ یا خود کۆمەڵێک بارە کە دەوری قسەکردنی داوە. لەم سۆنگەشەوە کار لە سەر دیاریکردنی ئەو مانایە دەکات کە دالەکان لەم ڕێڕەوەوە دەیبەخشن. بە مانایەکی تر، ڕێڕەوی کۆنتێکست دەبێتەوە بە دالێکی تر کە لە سەر دالە ئاساییەکان دروست دەبێتەوە؛ چونکە خودی کۆنتێکست تێکستێکی مانایی دروست دەکات و کاریگەریی دەبێت لە سەر ئەنجامی ماناکان، یان میکانیزمی دەقەکە، بەو پێیەی ئەو کۆنتێکستەی کە مانای وشەکە دیاری دەکات، کۆنتێکستی زیهنییە دواتر پەیوەست دەبێت بە زمانەوە، نەک قسەوە. بەمەش، لەگەڵ سۆسێر جیاوازە، چونکە لەم ڕوانگەوە لای سۆسێر جارێک ڕەگەزی زمان، جارێک ڕەگەزی قسەکردن ڕۆڵ دەگێڕن. جۆری ئەو کۆنتێکستەی کراونەتە بنەمای ئەم لێکۆڵینەوەیە، ئەو جۆرانەی کۆنتێکستن کە ڤان دایک دیاری کردوون. هۆکاری هەڵبژاردنی ڤان دایکیش ئەوەیە کە پۆلێنبەندییەکەی لەوانی تر فراوانترە بۆ کار لەسەرکردن. ئەم لێکۆڵینەوەیە پێکهاتووە لە دوو بەش: لە بەشی یەکەمدا کار لە سەر چەمک و پێناسەی تێکست کراوە، دواتر قسە لە سەر چەمک و پێناسەی کۆنتێکست کراوە و بۆچوونە جیاوازەکان خراونەتە ڕوو؛ دواتر باس لە گرنگی و بایەخی کۆنتێکست کراوە. لە بەشی دووەمدا جۆرەکانی کۆنتێکست لە دەقدا دیاریکراون، لەگەڵ هێنانەوەی نموونەی پێویست و شیکردنهوهی کۆنتێکستەکان، بەپێی ئەو مانایەی کە کۆنتێکستەکە دەیگەیەنێت.
کلید واژگان
تێکستکۆنتێکست
مانا
وشە
دال
مەدلوول
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2020-08-221399-06-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
استادیار پژوهشگاه فنی کردستان، سلیمانیه، کردستان عراقکارشناس ارشد زبانشناسی همگانی، سلیمانیه، کردستان عراق
شاپا
2645-36572717-0039



