توێژینه‌وه‌یه‌کی شیکارانه‌ی ده‌ستخه‌تی توحفه‌تولخوللان فی زمانێ کوردان بەرهەمی مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی
(ندگان)پدیدآور
خوشناو, هیمن عمرنوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
پوخته مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی (1797-1863) یه‌کێک له‌و نووسه‌ره کوردانه‌ی که نه‌قشی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کوردی چاندووه و به پشتیوانی ئه‌لیکساند‌ر ژابای قونسولۆسی ڕووسی له ئه‌رزه‌ڕۆم، خزمه‌تێکی به‌رچاوی به ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کوردی کردووه. تا ئێستا له به‌رهه‌می عادات و رسوماتنامه‌ی ئه‌کرادی و چل حیکایه‌ت و چه‌ند ورده نووسینێکی تر بترازێ، به‌رهه‌می دیکه‌ی ساغنه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشک ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌و نووسه‌ره‌ی کورد له‌باره‌ی زمان و ڕێزمانی کوردی که له ساڵی 1856 بۆ خاتری «ژابا»ی داناوه. باسه‌که وێڕای ساغ‌کردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستخه‌ته‌که، شێواز و ڕوانینه‌کانی بایه‌زیدی بۆ زمانی کوردی و ڕێزمانه‌که‌ی ده‌خاته ڕوو له چۆنیه‌تی کارتێکراوی لە ڕێزمانی عه‌ره‌بی و ورده‌کارییه‌کانی تایبه‌ت به زمانی کوردی و به‌راوردییه زمانییه‌کانی له هه‌مبه‌ر زمانی تورکی و تێکه‌ڵ‌کردنی به‌شێک له وشه و ئاخاوتنه‌کانی زاری کرمانجی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زاری کرمانجی ژووروو و داهێنانی له دروست‌کردنی تێگه‌ھ و زاراوه تایبه‌ته‌کانی زانستی زمان و دیالۆگه‌کانی بۆ فێربوونی زمان و شێوازی هاوواتا و به‌شه‌کانی ئاخاوتن له‌ناو زاری کوردیی کرمانجی ژووروودا ده‌بنه ته‌وه‌ری توێژینه‌وه‌که.گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه یه‌که‌م جاره ئه‌م ده‌ستخه‌ته ساغده‌کرێته‌وه و ده‌بێته یه‌که‌م به‌رهه‌می ڕێزمانی کوردی که به فراوانی له‌باره‌ی وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و ده‌نگسازی و فه‌رهه‌نگسازی دواوه. وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره ده‌ستخه‌تێکی کوردی پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌کرێته‌وه. گرنگیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه یه‌که‌م جاره ئه‌م ده‌ستخه‌ته ساغده‌کرێته‌وه و ده‌بێته یه‌که‌م به‌رهه‌می ڕێزمانی کوردی که به فراوانی له‌باره‌ی وشه‌سازی و رسته‌سازی و ده‌نگسازی و فه‌رهه‌نگسازی دواوه. وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌مجاره ده‌ستخه‌تێکی کوردی پێش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ساغده‌کرێته‌وه.وشه‌ی سه‌ره‌کی: ڕێزمانی کوردی، زاری کرمانجی ژووروو، وشه‌سازی، فه‌رهه‌نگ، مه‌لامه‌حموودی بایه‌زیدی، ژابا.
کلید واژگان
ڕێزمانی کوردیزاری کرمانجیی ژووروو
وشه‌سازی
فه‌رهه‌نگ
مه‌لا مه‌حموود بایه‌زیدی
ژابا
شماره نشریه
2تاریخ نشر
2019-02-201397-12-01
ناشر
پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
استادیار زبان وادبیات کردی، دانشگاه سوران، کردستان عراقشاپا
2645-36572717-0039




