لێکدانەوەی شێوازناسانەی قوتابخانەکانی روانگە و کفری: بە سەرنجدان بە شیعری شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت
(ندگان)پدیدآور
سجادی, سید بختیارنوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
ئەم وتارە هەوڵ ئەدات لە هەنگاوی یەکەمدا ئاوڕ لە دوو قوتابخانەی شیعری هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراقدا بداتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوای ناساندنی قوتابخانەکانی ڕوانگە و کفری، دەست دەکات بە ئاراستەکردنی بابەتی ناوەندیی توێژینەوەکە کە بریتییە لە دیاریکردنی مۆرک و تایبەتمەندییە شێوازناسانەکانی ئەو بەرهەمانە. ئەو دوو قوتابخانەیە دوو ڕەوتی گرنگی ئەدەبییان لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩١دا پێکهێنا کە وەکوو قۆناغێکی گرنگی مێژووی ئەدەبی هاوچەرخی کوردی لە کوردستانی عێراق لە قەڵەم دەدرێت. لە پێناو دەستەبەرکردنی چوارچێوەیەکی تیۆریک بۆ دەستنیشانکردنی شێوازناسیی بەرهەمە شیعرییەکان، کەڵک لە ڕوانگەکانی شەمیسا و بە تایبەت کتێبی شێوازناسیی لێکۆڵەری ناوبراو وەرگیراوە کە بایەخ دەداتە سێ ئاستی جیای زمانی، ئەدەبی و هزری لە دیاریکردنی مۆرکی شێوازناسانەی بەرهەمە ئەدەبییەکاندا. لەم توێژینەوەی بەردەستدا پەنجە خراوەتە سەر دامەزرێنەر و ناسراوترین ئەندامی هەرکام لە قوتابخانە شیعرییەکان کە بریتین لە شێرکۆ بێکەس و لەتیف هەڵمەت و پاشان بەرهەمەکانیان بە گوێرەی بنەواشە سەرەکییەکانی بۆچوونی ڕەخنەگرانەی ناوبراو لێکدراونەتەوە و جیاوازییەکانیان خراونەتە ڕوو.
کلید واژگان
شێوازناسیشیعری کوردی
قوتابخانەی ڕوانگە
قوتابخانەی کفری
شێرکۆ بێکەس
لەتیف هەڵمەت
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2017-08-231396-06-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
عضو هیئت علمی گروه زبان و ادبیات انگلیسی دانشگاه کردستانشاپا
2645-36572717-0039




