شێوازناسیی وێژەی گۆرانی: تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
(ندگان)پدیدآور
سه‌جادی, بهختیارنوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
ئه‌م وتاره ده‌یه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی شێعری گۆرانی له رووی فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه بخاته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و پاشان هه‌وڵ ده‌دات مۆرکە به‌رچاوه‌کانی وێژەی گۆرانی لە رووی شێوازناسیی ئه‌ده‌بییەوە دیاری بکات. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه سه‌ره‌تا به‌م پرسه‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئه‌و به‌رهه‌مانه کامه‌ن که له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێنه به‌ر تیشکی شیکردنه‌وه و پاشان له‌م پرسیاره ده‌کۆڵێته‌وه که کۆی به‌رهه‌مه‌کانی وێژەی گۆرانی له رووی زاراوەناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌خرێنه چ خانه‌یه‌که‌وه؛ به واتایه‌کی تر، له زاراوه‌کانی «قوتابخانه»، «رێباز»، «ئوسلوب»، یان «نه‌ر‌یتی ئه‌ده‌بی»، به‌کارهێنانی کام یه‌ک ده‌توانێ له رووی شێوازناسییه‌وه پڕبه‌پێستی کۆی هاوچه‌شنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سامانە ئەدەبییە بێ. پاشان، تایبه‌تمه‌ندییه شێوازناسانه‌کانی وێژەی گۆرانی به سه‌رنجدان به‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه شی ده‌کرێنه‌وه: کێش، زمانی شێعری و هه‌ڵبژاردنی وشه، قاڵبی ئه‌ده‌بی، سه‌روا، ئیماژ و ئولگووه ده‌نگییه‌کان، دوانه‌ی روخسار/ ناوه‌رۆک، یه‌کێتی ئه‌نداموار، دوانه‌ی عه‌قڵ/ هه‌ست و به‌رده‌نگ. له کۆتاییشدا، هه‌وڵ ده‌درێ جیاوازییه شێوه‌یی و ناوه‌رۆکییه‌کانی وێژەی گۆرانی له‌گه‌ڵ وێژەی کلاسیکی کرمانجی ناوەڕاست بخرێته به‌ر ده‌ست و له‌م رێگه‌یه‌وه به‌راوردکارییه‌کی شێوازناسانه له نێوان ئه‌م دوو نەریتە ئه‌ده‌بییه‌دا ئاراسته بکرێ.
کلید واژگان
شیوازناسیریباز
کیش
سه‌روا
ئولگووه ده نگییه کان
دوانه ی روخسار/ناوه روک
یه کیتی ئه نداموار
شماره نشریه
1تاریخ نشر
2016-03-201395-01-01
ناشر
پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
مامۆستای بەشی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیسی و توێژەری نیوەکات لە توێژینگەی کوردستان ناسی، زانستگای کوردستانشاپا
2645-36572717-0039




