کورد و فەلسەفە: ئاوڕێک لە پێوەندیی نێوان فەلسەفە و ئەدەب لە ڕوانگەی عەلائەدین سەجادییەوە
(ندگان)پدیدآور
امینی, عبدالله
نوع مدرک
Textمقاله پژوهشی
زبان مدرک
فارسیچکیده
پوختەعەلائەدین سەجادی لە کتێبی "مێژووی ئەدەبی کوردی“دا بەشێوازێکی بەراوردکارانە هەوڵیداوە بنەمایەک بۆ توێژەرانی بواری ئەدەبی کوردی دابمەزرێنێت و سەربوردەی ئەزموونی "ڕۆحی نەتەوەیی“ کورد لەو بوارەدا بگێڕێتەوە. سەجادی لە بەشێک لە کتێبی ناوبراودا لە ژێر ناونیشانی "کورد و فەلسەفە“ بەکورتی و بە کوردی هەندێک پرس و بابەت لەمەڕ فەلسەفە و پێوەندیی نێوان فەلسەفە و ئەدەب، دەسپێک و پێناسەی فەلسەفە و هەروەها "فەلسەفەی کوردی“ دەورووژێنێت کە شیاوی سەرنجن. بەهۆی ئەوەی کە ئەو بابەتەی سەجادی لەمەڕ فەلسەفە وەک یەکەمین ڕوانینی نووسەرێکی کوردە بۆ بواری فەلسەفە بە زمانی کوردی، بۆیە بەشیاوی ئەوەمان زانی کە بەوردی ئاوڕی لێدەینەوە. نووسەری ئەم وتارەی بەردەست بە مێتۆدێکی دیاردەناسانە- هێرمنۆتیکییەوە هەوڵیداوە کە بەستێنی تێفکرینی سەجادی و هەروەها شێوەڕوانینی ئەو بۆ ئەدەب و فەلسەفە دیاری بکات و ئەو بەشەی کتێبی "مێژووی ئەدەبی کوردی“ لە چوارچێوەی "پڕۆژەی فەرهەنگی“ ناوبراودا بخوێنێتەوە. بەگشتی، نووسەر بە خوێندنەوەی دەقی بەشی "کورد و فەلسەفە“ ڕێگەی بۆ ئەوە خۆشکردووە کە بە پشتبەستن بە تێڕوانینێکی هێرمنۆتیکی بۆ چەمکی "دەسپێک“، لە نێو دەقەکەی سەجادیشدا دوو واتای جیاواز بۆ دەسپێک و ئەگەری دەسپێکی فەلسەفە لەنێو هزری کورددا بدۆزێتەوە. پرسی سەرەکی نووسەر لێرەدا ئەوەیە کە ئەبێت پێناسەی سەجادی بۆ ئەدەب و فەلسەفە چی بووبێت کە لە کتێبێک لەسەر مێژووی وێژەی کوردی، باس لە فەلسەفە و "فەلسەفەی کوردی“ دەکات؟
کلید واژگان
فەلسەفەمێژووی ئەدەبی کوردی
پێوەندیی فەلسەفە و ئەدەب
دەسپێکی فەلسەفە
عەلائەدین سەجادی
شماره نشریه
2تاریخ نشر
2024-11-211403-09-01
ناشر
پژوهشکده کردستانشناسی دانشگاه کردستانKurdistan Studies Institute, University of Kurdistan
سازمان پدید آورنده
عضو هیئت علمی گروه علوم تربیتی (فلسفه)، دانشکده علوم انسانی و اجتماعی، دانشگاه کردستان، سنندج، ایرانشاپا
2645-36572717-0039



